د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی عێراق و جیھان دەکات بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاندوە، “بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە تهواوی خهڵکی کوردستان و عێراق و ھەموو موسڵمانانی جیھان دەکەم”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە بەرجەستەی مانا پیرۆزەکانی لێبوردن و پشودرێژی و خۆڕاگری و لێخۆشبوون و نواندنی بەزەیی دەکات و بۆنەیەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و دۆستایەتی و پەیبردن بە مانا راستەقینەکانی برایەتی و ھاوکاری و یەکڕیزی بۆ بەدیھێنانی ھیوا و ئاواتەکانی گەل لە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەدا بۆ ئەوەی بە وورەیەکی بەرز و گیانێکی نیشتمانپەروەرانەوە درێژە بە ڕێگای بونیادنانی نیشتمانەکەمان بدەین و دۆخی ئابووریی و ژیان و گوزهرانی خهڵکیش بەرەو ئاستێکی باشتر ببەین”.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە تهواوی خهڵکی کوردستان و عێراق و ھەموو موسڵمانانی جیھان دەکەم.
ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە بەرجەستەی مانا پیرۆزەکانی لێبوردن و پشودرێژی و خۆڕاگری و لێخۆشبوون و نواندنی بەزەیی دەکات و بۆنەیەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و دۆستایەتی و پەیبردن بە مانا راستەقینەکانی برایەتی و ھاوکاری و یەکڕیزی بۆ بەدیھێنانی ھیوا و ئاواتەکانی گەل لە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەدا بۆ ئەوەی بە وورەیەکی بەرز و گیانێکی نیشتمانپەروەرانەوە درێژە بە ڕێگای بونیادنانی نیشتمانەکەمان بدەین و دۆخی ئابووریی و ژیان و گوزهرانی خهڵکیش بەرەو ئاستێکی باشتر ببەین.
بەم بۆنە پیرۆزەوە لە خوای گەورە داواکارم ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان بهههموو نهتهوهو ئاین و جیاوازیهکانی دهستهبهر ببێت.
ھەموو ساڵێکتان ھەر خۆش و پیرۆز بێت
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق