Home » هەواڵ » کوردستانی » كۆمسیۆن: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەكەوێت

كۆمسیۆن: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەكەوێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە پێدەچێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ساڵی داهاتوو دابخەن و دەشڵێت: “ئەگەر لە 10 ڕۆژدا هەموواری یاساكە نەكرێتەوە هەڵبژاردن دوادەكەوێت”.

مەعن هیتاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەگەری زۆرە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بگۆڕێت ئەوەش ئەگەر پەڕلەمان نەتوانێت لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان ڕەوانە بكات.

ڕاشیگەیاندووە، “كۆمسیۆن پێشنیاری كردووە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بخرێتە ستاڵی 2020”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك، كە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی-شی لە ساڵی 2018 تێدا ئەنجام درا و لەئێستاشدا پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی عیراق هەن، كە نوێنەرایەتی ئەو پارێزگایە دەكەن.

هیتاوی وتوشیەتی، “یەكلایی كردنەوەی ئاڵنگاری گەورە لەبەردەم كاری كۆمسیۆن بریتیە لە ئاوارەكان، بۆیە ڕێگە نادرێت بە هیچ ئاوارەیەك یان هاووڵاتییەك لە ناوچە ئازادكراوەكان بەشداری هەڵبژاردن بكەن ئەگەر كارتی دەنگدانیان پێ‌ نەبێت ئەوەش بەپێی پێشنیاری هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.