Home » هەواڵ » کوردستانی » لەمەترسیی بەكارهێنانی جۆرە دەرزییەك، هۆشداریی بە هاووڵاتیان دەدرێت
دەرزی

لەمەترسیی بەكارهێنانی جۆرە دەرزییەك، هۆشداریی بە هاووڵاتیان دەدرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی له‌ كوردستان هاووڵاتیان لە مەترسیی بەكارهێنانی جۆرە دەرزییەك ئاگاداردەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، “ئەو دەرزییە کاریگەریی لەسەر دڵ و گوچیلەو گوشاری خوێن دروست دەكات و مەترسیشی هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی له‌ كوردستان، له‌ ڕگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووە”  تێكه‌ڵكردنی گیراوه‌كانی ده‌رزی په‌سه‌ندكراو نیه‌، له‌به‌ر نه‌گونجان و له‌ده‌ستدانی كاریگه‌ری یه‌ك یان دوو یان هه‌موو ده‌رمانه‌كانی ناو گیراوه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا تێكه‌ڵكردنی دوو ده‌رزی یان زیاتر له‌ناو بوتڵی ئاودا بۆ هه‌ڵواسین یان یه‌ك سرنج ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری پزیشكی ده‌رمانساز ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی توانای كاركردنی ده‌رمانه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌دا ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌رمانه‌كان گونجاو بن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا”.

دەشڵێت” تێكه‌ڵكردنی دوو ده‌رزی یان زیاتر به‌بێ ڕێكاری زانستی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێنماییه‌ ده‌رمانسازییه‌كان له‌ چۆنیەتی تێكه‌ڵكردنی دوو ده‌رزی و دیاریكردنی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه‌ بۆ تێكه‌ڵكردن شیاوه‌، مه‌ترسیداره‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌” به‌شێك له‌و تێكه‌ڵه‌ ده‌رزییانه‌ له‌ كلینیكه‌كانی لاكۆڵان له‌ نه‌خۆش ده‌درێن به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی ڤایرۆسی و ئازار و سه‌رمابوون كه‌ تێیدا ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك و ستڕۆید و ئازارشكێن به‌یه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێن كه‌ به‌ هیچ جۆرێك زانستی نیە”.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌” له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی ماده‌ی نوێ له‌كاتی تێكه‌ڵبوونی ئه‌و ده‌رمانانه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نەخۆش دروست ده‌بێت به‌ ژه‌هراویبوونیان، بۆیه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستیان پێویسته‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌ پزیشكی و ده‌رمانسازییه‌كان بن له‌ چۆنیەتی و چه‌ندیەتی چاره‌سه‌ره‌كان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.