Home » هەواڵ » جێهان » ڕێنمایی پزیشكان بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەكاتی بەرۆژوبوون
نەخۆشی شەكرە

ڕێنمایی پزیشكان بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەكاتی بەرۆژوبوون

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان لەسەرتاسەری جیهانەوە بەڕۆژوو دەبن كەژمارەیەكی زۆریان نەخۆشی شەكرەیان هەیە و ڕۆژووگرتن گرفتیان بۆ دروست دەكات و مەترسی بۆ سەر تەندروستیان دروست دەبێت ، هەرچەندە زۆر جار ڕێنمایی توشبووانی شەكرە دەكرێت بەڕۆژوو نەبن ، بەڵام ئەگەر سووربوون لەسەرئەوەی بە ڕۆژووبن ئەوا دەبێت ئاگاداری مەترسیەكان بێت و ئاگای لەڕێنمایی پزیشك بێت بۆئەوەی ڕێژەی شەكرەكەی بەرز یاخود نزم نەبێتەوە و ڕووبەڕووی ووشكبوون نەبێتەوە .

پێویستە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەكاتی بەڕۆژبووندا ڕاوێژ بە پزیشكان بكەن و چاودێری ئاستی شەكرەكانیان بكەن و هەموو شەوێك زیاتر لە دوو دەنك خورما نەخۆن و ئاو و شلەمەنی پێویستیش بخۆنەوە لەئێواراندا و دوور بكەونەوە لەو خواردنەوانەی ماددەی كافاینیان تێدایە چونكە دەبێتە هۆی ووشكبوونەوە .

پزیشكیان ڕێنمایی دەدەن بە تووشبووانی شەكرە دووربكەونەوە لەڕاهێنانی وەرزشی قورس پێش بەربانگ ، ئەگەر ڕۆژووەوان ڕێژەی شەكرەكەی دابەزی لەچەند سەعاتی یەكەمی بەڕۆژوو بوونداو گەیشتە ( 60 -70 ) هەروەها لەدوای بەربانگیش ڕێژەی شەكرەكەی بەرزبویەوەو گەیشتە (300) ئەوا دەبێت واز لەڕۆژوو بهێنێت تاوەكو دەگەڕێتەوە دۆخە سروشتیەكەی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.