Home » هەواڵ » عێراق » ئەمیری كوێت بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە بەغدا
سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر، میری كوه‌یت

ئەمیری كوێت بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە بەغدا

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری كوێت گەیشتە بەغدا بە سەردانێكی فەڕمی.

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە ئەمیری كوێت كردووە لەكاتی گەیشتنیدا بە بەغدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵەكانی كوێـت، ئامانج لەو سەردانە بۆ هەوڵەكانی لەیەكدی نزیكبوونەوە و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولایە بەتایبەت دوای سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوودا.

ئەمە دووهەم سەردانی ئەمیری كوێتە بۆ عیراق لە دوای نزیكەی 30 ساڵ لە داگیركردنی كوێت لە ڕژێمی پێشووی عیراقەوە لە ساڵی 1990دا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.