Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
لۆگۆی یەكێتی

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ئەرسەن بایز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە قسەی لەسەر ناكۆكی ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت ڕەسوڵ كردبێت.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

بەداخەوە ئەمڕۆ (6/6/2019) هەندێ‌ گێرە شێوێن لە سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا نوسینێكیان بەناوی دكتۆر ئەرسەلان بایز بڵاوكردۆتەوە گوایە قسەی لەسەر ناكۆكی نێوان ماڵی مام جەلال و كاك كۆسرەت كردووە. جارێ‌ بەر لە هەموو شتێك ئەو قسانە دوورن لەڕاستیەوە چونكە ناكرێ‌ و ناشێ‌ دكتۆر ئەرسەلان هیچ قسەیەك لەسەر ماڵی مام جەلال و كوڕەكانی و ماڵی كاك كۆسرەت و كوڕەكانی بكات.

ئەو كەسانەش كە لە سایت و تۆڕە كۆمەلاتیەتیەكان ئەو جۆرە قسانە بڵاودەكەنەوە پیاوی ترسنۆكن ئەگینا ئەبوو ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە بەناوی خۆیانەوە بڵاو بكەنەوە.

دكتۆر ئەرسەلان ڕۆژانە ڕاشكاوانە بیروڕاو بۆچوونەكانی خۆی لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ بڵاو دەكاتەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دكتۆر ئەرسەلان بایز

6/6/2019

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.