Home » هەواڵ » عێراق » كەشناسی: پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكات
پلەی گەرما

كەشناسی: پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكات

كەشناسێكی عیراقی پێیوایە، پلەی گەرما بەشێوەیەكی پلەبەندی لە سبەینێ‌ هەینییەوە ڕوو لە دابەزینبكات، مزگێنیش دەدات لەبارەی نەخشەی كەشوهەوای مانگی تەمموزەوە.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نوسویەیتی”لە سبەینێ‌ هەینییەوە پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكات، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش، بەشێوەیەكی تێبینیكراو پلەی گەرما لە هەموو شارەكاندا دادەبەزێت”.

سادق عەتیە ڕایگەیاندووە”بەپێی نەخشەكانی كەشناسی، سەرەتای مانگی تەمموز مزگێنی بەخشە”.

پێشتر دەزگای كەشناسی عیراق، باریی كەشوهەوای بۆ ماوەی 5 ڕۆژ دیاریی كردبوو، پێشبینیشی كردبوو پلەی گەرما لە هەندێك ناوچەدا بگاتە 50 پلەی سەدی.

دەزگای كەشناسی عیراق پێشبینی كردبوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ساماڵ و گەرم بێت، بەبێ‌ گۆڕانكاریی پلەی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست، لەگەڵ كەمێك بەرزبوونەوە لە ناوچەكانی باشوور، بەجۆرێك كە بەرزترین پلە دەگاتە 50 پلەی سەدی.

كەشناسی عیراق ئاماژەی بە دابەزینی پلەی گەرماش كردبوو لە ڕۆژی هەینی، بە جۆرێك كە لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست چەند پلەیەك دادەبەزێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوچەكانی باشوور لەو ڕووەوە گۆڕانكاریی بەخۆوە ببینن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.