Home » ئابوری » نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە
نەوتی خاو

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە

بە بەراورد بە چوار ڕۆژی ڕابردوو، بۆ یەكەم جار نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی كرانەوەی بازاڕی ئەمریكی و وتەكانی وەزیری نەوتی سعودی لەسەر بەردەوامی ئۆپیك لە هەنگاوەكانی.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەیەكی دیاری كراو بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك گەیشتە 62 دۆلار و 55 سەنت، لەكاتێكدا لە مانگی شوباتی ڕابردوودا نرخەكەی بە 60 دۆلار و 53 سەنت بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، نرخی نەوتی خاو لە ڕۆژی هەینییەوە تا ئێستا 4.8%ی بەهاكەی لەدەستدابوو ئەوەش بەهۆی كردنەوەی بەرەیكی دیكەی جەنگ لەلایەن ئەمریكاوە دژی مەكسیك، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبۆتەوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا مامەڵەكان بە نەوت ڕووی لە شكان بوو بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی ناوەند 15%ی بەهاكەی لەدەست دابوو.

بەبۆچوونی شارەزایانی وزە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ وتەكانی خالد فالح، وەزیری وزەی سعودیە دەگەڕێتەوە، كە ڕایگەیاندبوو، ڕێكخراوی ئۆپێك درێژە بە ڕێككەوتنەكەی دەدات لە شەش مانگی دووەمی ئەمساڵدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.