Home » هەواڵ » عێراق » هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك: پێویستە حكومەتی عێراق قەرەبوی زیانی جوتیاران بكاتەوە
جوتیاران

هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك: پێویستە حكومەتی عێراق قەرەبوی زیانی جوتیاران بكاتەوە

هاوپەیمانی عەرەبی لە شاری كەركوك، داوا لەحكومەتی عێراق دەكات، لێكۆڵینەوە لەسوتانی دانەوێڵەی جوتیارانی پارێزگاكەیان بكات و قەرەبوی زیان لێكەوتوانیش بكاتەوە.

لە بەیاننامەكەیەكدا، هاوپەیمانی عەرەبی لە شاری كەركوك رایگەیاند، دەستێكی تاوانكار، ڕوبەڕوی بەرهەمە كشتوكاڵی و دانەوێڵەییەكانی قەزاكانی حەویجە و دبس و داقوق بۆتەوە و بەشێوەیەكی نهێنی زیان بەسامانی نیشتیمانی دەگەیەنن و نایانەوێت وڵات پێشبكەوێت.

داواشی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، دەستوەردانی بە پەلە بكات و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت، بۆ ئاشكراكردنی نهێنییەكان و وردەكاری ئەو تاوانە و ئاشكراكردنی تاوانباران بۆ رای گشتی.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە حكومەت، لیژنەیەكی پسپۆڕ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و دارایی پێكبهێنێت، بۆ خەمڵاندنی زیانەكانی جوتیاران و قەرەبووكردنەوەیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.