Home » هەواڵ » کوردستانی » هەولێر؛ لە مانگی ڕەمەزاندا ۱٦ شوێن داخراون
دیمەنێک لەشاری هەولێر

هەولێر؛ لە مانگی ڕەمەزاندا ۱٦ شوێن داخراون

قائیمقامی هەولێر ئاماری بەدواداچوونەکانی لیژنەکانى قائیمقامی هەولێری لە ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، دەست بەسەر ٨۰ تۆن خواردن و خواردنەوەی خراپدا گیراوە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە مانگی رەمەزاندا توانیویانە ۱۳۰ سەردانی مەیدانی بکەن و ۷۰ سەرپێچی تۆمارکراون و ۱٦ شوێنیش داخراون، بەهۆی سەرپێچی ۳٨ شوێنی دیکەش ئاگاداریی کۆتایی کراون و ٦ شوێنیش دەستخۆشییان لێ کراوە و دەست بەسەر ٨۰ تۆن لە خواردن و خواردنەوەدا گیرا، کە یان خواردنی قەدەغەکراوبوون یان ماوەیان بەسەرچووبوو.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ٤٧ ملیۆن دیناریش سزای پێبژاردن هەبوو لەم مانگەدا و ۲٨ کەس دەستگیرکراون بەهۆی سەرپێچی و ۷یان دراونەتە دادگا.

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو،  ١٨ ملیۆن دینار سزای دەرمانخانەکان دراون، پێنج تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچووش دەستی بەسەردا گیراوە لە مانگی رەمەزاندا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.