بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٠ و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٧ بە ٢٦ و دهۆک ٣٨ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٢ بە ٣٠ پلە دەبێت.
سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٠ و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٨ بە ٢٦ و دهۆک ٣٩ بە ٢٤ و کەرکوک ٤٢ بە ٣٠ پلە دەبێت.