Home » هەواڵ » کوردستانی » ئاگاداریەک لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمەوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم

ئاگاداریەک لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاگاداری دانیشتوانی پشدەر دەكاتەوە.

دەقی ئاگادارییەكە:

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم دانیشتوانی پشدەری بەرێز. دەربارەی نوێ كردنەوە تۆماری دەنگەرانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

۱- هەموو ئەوانەی بەشداری پرۆسەی نوێ كردنەوەی تۆماری دەنگدەران واتا(بایومەتری)یان كردووە و كارتی ئەلكترۆنی وەرنەگرتۆتەوە دەتوانن سەردانی نزیكترین ناوەندی نوێ كردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن.

۲- ئەوانەی پێشتر موالیدەكانیان شمولی دەنگدانیان نەكردووە تا موالید ۳۱-۱۲-۲۰۰۲ دەتوانن سەردانی نزیكترین ناوەندی نوێ دەنگدان بكەن بە مەبەستی نوێ كردنەوەی كردنەوەی تۆمارەكانیان و ئەندامدانی بایومەتری.

۳- ئەوانەی پێشتر بەشداری پرۆسەی بایومەترییان كردووە، بەڵام كارتە ئەلكترۆنییەكانیان وەرنەگرتۆتەوە دەتوانن سەردانی ناوەندەكانیان بكەنەوە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكان.

٤- ماوەی نوێ كردنەوەی تۆماری(بایومەتری)و وەرگرتنەوەی كارتە ئەلكترۆنییەكانیان دیاری كراوە و لە ۱۸-۸-۲۰۱۹ كۆتایی دێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.