Home » هەواڵ » کوردستانی » تۆپبارانكردنی دەڤەری برادۆست دەستیپێكردەوە
دەڤەری برادۆست

تۆپبارانكردنی دەڤەری برادۆست دەستیپێكردەوە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە تۆپبارانكردنی دەڤەری برادۆست لە سنووری سۆران لە پارێزگای هەولێر دەستیپێكردەوە.

بەپێی زانیارییەكان تۆپخانەكانی توركیا سنووری گوندی خەلیفان لە دەڤەری برادۆست تۆپباران دەكەن و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە تۆپباران بەردەوامە.

دوێنێش تۆپخانەكانی توركیا سنووری برادۆستیان تۆپباران كرد و هەفتەی پێشوو بە تۆپبارانی ئێران هاووڵاتییەك شەهید و دووی دیكەش بریندار بوون لە ناوچەكە.

لە ساڵی ڕابردووەوە سوپای توركیا لەشكركێشی بۆ ناوچەی برادۆست كردووە بۆ ڕاوەدوونانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كە لە ناوچەكە كە بنكە و بارەگایان داناوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.