Home » هەواڵ » کوردستانی » خاڵی سنووری سەیرانبەن دەکرێتەوە
خاڵی سنووری سەیرانبەن

خاڵی سنووری سەیرانبەن دەکرێتەوە

بەرپرسانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنن، حکومەتی عێراق و ئێران ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی خاڵی سنووری سەیرانبەن-ی بانە، ئاشکراشی دەکەن تا دوو هەفتەی دیکە ئەو خاڵە سنوورییە بە شێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە.

بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری کوردستان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەشاری سنە ڕایگەیاند، چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبووینەتەوە و لە هەوڵی جددیداین بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانی لەبەردەم هەردوو حکومەتی عێراق و ئێراندا هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەهەوڵدان خاڵی سنووری سێف-ی سەقز بکەنەوە و بۆ ئەوەس پێویستیان بە مۆڵەتی حکومەتی ناوەندی عێراق هەیە.

ڕاشیگەیاند “سەردانی دوو ڕۆژەی وەفدی ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان  و لە نزیکەوە بینینی یەکەکانی بەرهەم هێنان و دەفرایەتیە ئابووری و سەرمایەدانەرییەکانی پارێزگای کوردستان، زۆر زانیاری باشی بە لایەنی بەرانبەر داوە بۆ ئەوەی هۆکاری نێوانمان زیاتر بێت”.

ئاشکراشی کرد، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەشێوەیەکی فەرمی خاڵی سنووری سەیرانبەن-ی بانە دەکرێتەوە و دەست دەکات بە جموجۆڵەکانی.

پارێزگاری کوردستان باسیشی لەوە کرد شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەش لە نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سلێمانی دروستدەکرێت و وتی: بەمزوانە کۆمیتەی هاوبەشی دوولایەن پێکدێت بۆ ئەوەی جێگای کردنەوەی ئەم شارۆچکە دیاری بکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.