Home » هەواڵ » عێراق » شەپۆلێكی گەرمای بەتین بەڕێوەیە
شەپۆلێكی گەرما

شەپۆلێكی گەرمای بەتین بەڕێوەیە

پسپۆڕێكی كەشناسی عیراقی ئاشكرای دەكات، كە شەپۆلێكی گەرمای بەتین بەشێكی ناوچەكانی عیراق و وڵاتانی كەنداو دەگرێتەوە و دەشڵێت: “پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی”.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان، دەردەكەوێت نزمە پاڵەپەستۆیەكی گەرم تێكەڵ دەبێت لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی هیند و سەرەتا كاریگەری دەكاتە سەر توركیا و دواتر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو بایەی هەیە لەگەڵ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت لە زۆربەی شارەكان و لە هەندێك شاری وەك بەسرە و میسان و زیقار چالاك دەبێت.

عەتیە پێشبینیشی كردووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلی گەرما چەند ناوچە و پارێزگایەك بگرێتەوە و پلەی گەرما بگاتە 50 پلە بەتایبەتی لە شارەكانی باشووری عیراق و كوێت و سعودیە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو شەپۆلی گەرمایە بەردەوام دەبێت لە ماوەی سێ‌ ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەڵام دواتر پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.