یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور بەشێوەیەكی فەرمی سزادانی لیۆنێل میسی راگەیاند، هەرچەندە ئەو یاریزانە پێشتر داوای لێبوردنی كردبوو.
بەهۆی ئەوەی لیۆنێل میسی كاپتن و ئەستێرەی ئەرجەنتین هێرشی كردە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور و وتیبوی جامی كوپا ئەمریكا بۆ بەرازیل دانراوە و نابژیوانەكانیش لاوازن. لبەرامبەر ئەو قسانەدا یەكیچتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور سزای ئەو یاریزانەیدا.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور، میسی بۆ یارییەك سڕ دەكرێت و بڕی 1500 دۆلاریش لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین وەردەگرێتەوە لەو پارەیەی كە لە یەكیچتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوری وەریدەگرێت و تانەش لە بڕیارەكەیان نادرێت.