سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی ره‌خنه‌ی له هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گرت و رایگەیاند، له‌گه‌ڵ ئەوە دانین پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریبكرێت.
كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، “له هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشنیازه‌كانی ئێمه جێگه‌ی نهركراوتهوه، چونكە له هه‌مواری یاساكه‌دا ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دەدرێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ پۆستی پارێزگار دیاریبكه‌ن و ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیش دیار نیه، بەو هۆیەوە ئێمه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و هه‌مواره‌ی یاساكه‌دا نین”.
وتیشی، “ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسای گرنگ و په‌یوه‌ندیدار به ژیانی خه‌ڵك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراون، بەڵام ناخرێنه به‌رنامه‌ی كار و له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مان ته‌مه‌نی پارێزگاكان درێژده‌كاته‌وه بی ئەوەی واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات”.