Home » هەواڵ » عێراق » وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئاشكراکرا
هەڵبژاردن

وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئاشكراکرا

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئاشكرا دەكات، كە لەهەمواری ئەو یاسایەدا جێگیركراوە، پەرلەمانتارێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت، رۆژی 4ی 4ی 2020 وەكو رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە.

محەمەد ئەلغەزی، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە ماڵپەڕە عیراقییەكانی راگەیاندووە، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی دوا داڕشتنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانن و گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی، كە رۆژی 4ی 4ی 2020یان بۆ ئەو هەڵبژاردنە دیاریكردووە.

وتیشی: “لەدوای دەنگدان لەسەر هەمواری یاساكەو ئاراستەكردنی بۆ حكومەت، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پابەندە بە دەستپێكردن بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە لەمانگی (4)ی ساڵی داهاتوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.