Home » هەواڵ » عێراق » چوار هه‌زار خێزانی داعش لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ مووسڵ
خێزانەکانی داعش
????????????????????????????????????

چوار هه‌زار خێزانی داعش لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ مووسڵ

په‌رله‌مانتارێكی عیراق رایدەگەێنێت “حكوومه‌تی عێراق به‌ نیازه‌ كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كه‌مپی هۆل له‌ سووریا، بۆ كه‌مپێكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازێته‌وه‌”.

شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ “حكوومه‌تی عێراق به‌ نیازه‌، كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌مپی هۆل له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، بۆ كه‌مپی جه‌دعه‌ له‌ شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل بگوازێته‌وه‌”.

شێروان دووبه‌ردانی ئاماژەی بەوەداوە “گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌، چونكه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش وه‌ك بۆمبی ته‌وقیتكراو وان، و مه‌ترسییان له‌ سه‌ر ته‌واوی عێراق هه‌یه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتوشیەتی “به‌ گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك حكومه‌ت به‌ نیازه‌ چوار هه‌زار خێزان له‌ كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش بۆ كه‌مپێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازێته‌وه‌”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.