ڕەوانەكردنی پێداویستییەكانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لە ڕوسیاوە بۆ توركیا بەردەوامە بەو شێوەیەی پلانی بۆ داندراوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد “ڕەوانەكردنی پێداویستییەكانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ بەردەوامە بەو شێوەیەی پلانی بۆ داندراوە”.
كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 لە ڕوسیا لەلایەن توركیا پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتنی گرژ كردووە.
واشنتن هۆشداری توندی بە ئەنقەرەدا لەو گرێبەستە پاشگەزبێتەوە، بەڵام ئەنقەرە پاشگەزنەبووەوە.
لە كاردانەوەی ئەو هەنگاوەدا ئەمریكا سزای توركیایدا بە دوورخستنەوەی لە گرێبەستی فڕۆكەی ئێف 35 ئەمەش كاردانەوەی توركیای لێكەوتەوە.
چەند ڕۆژێكە دەست بە گواستنەوەی سیستەمەكە بۆ توركیا كراوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاش ئاشكرایكرد لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا سیستمەكە لە توركیا تەواو دەبێت.