بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە و لە ئەمەریکا، لە یاریەکى پڕگۆڵدا یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامێکى گەورە و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە ریاڵ مەدریدى هاوشارى بردەوە.
یاریگاى میتلایڤ لە نیوجێرسى ئەمەریکا دێربى مەدریدى لەخۆ گرت لە چوارچێوەى جامى دۆستانەى پاڵەوانەکان، تەنها (50) چ رکە بەس بو بۆئەوەى دیگۆ کۆستا تۆڕى کۆرتوا بهەژێنێت و یەکەم گۆڵى یاریەکە تۆمار بکات دواتر هەمان یاریزان دو گۆڵى دیکەى لە خولەکەکانى (28 و 45) تۆمار کرد پێشتریش فلێکس و کۆریا دو جارى دیکە گۆڵى یانەى شاهانەیان هەژاند، بەو ئەنجامە تایمى یەکەم بە پێنج گۆڵى بێوەڵام لە سودى ئەتلەتیکۆ کۆتایى هات.
تایمى دوەم یاریزانانى ریاڵ دەیانویست ئەنجامەکە پێچەوانە بکەنەوە، بەڵام بە هەمان سیناریۆ دەستى پێکردەوە و کۆستا جارێکى دیکە تۆڕى سپى پۆشەکانى هەژاند، پێش ئەوەى بە کارتى سور لەلایەن ناوبژیوانەوە بکرێتە دەرەوەى یاریگا، دواتر ناچۆ یەکەم گۆڵى ریاڵى تۆمار کرد و جیاوازیەکەى کەم کردەوە، بەڵام ڤیکتۆر گەیشتەوە سەر گۆڵى ریاڵ پێش ئەوەى لە دوا خولەکەکاندا بەنزیما و هێرناندێز دو گۆڵ بۆ ریاڵ بکەن و سەرەنجام یاریەکە بە (7 – 3) کۆتایى هات.