لە یاری کلاسیکۆی نێوان ئەرجەنتین و بەرازیل، هەردوو هەڵبژاردە، لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بەرازیل توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
بەرازیل هەرچەندە رووبەڕووی زەحمەتی و مەترسی بووەوە دژی ئەرجەنتین بەڵام لە دوو هێرشی هەڵگەڕاوەدا، توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ١٩ و ٧١ لە لایەن یاریزانان” گابرێل خیسۆس و فێرمینۆ بکات ویاریەکە بە دوو گۆڵی خاوێن بباتەوەو میسی جارێکی تر بێهیوا بکات.
لە یاری کۆتایی بەرازیل رووبەڕووی براوەی یاری چیلی و پیرۆ دەبێتەوە.
https://youtu.be/vU6nno7br8U