Home » هەواڵ » جێهان » کۆمپانیای فەیسبووک بە پێنج ملیار دۆلار سزادرا
باڵەخانە و لۆگۆی کۆمپانیای فەیسبووک

کۆمپانیای فەیسبووک بە پێنج ملیار دۆلار سزادرا

لە بەرامبەر پێشێلکردنی پاراستنی زانیاریی بەکارهێنەران لەناو تۆڕەکەیدا، کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا، پێنج ملیار دۆلار سزای کۆمپانیای فەیسبوک بدات .

کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا،لە لێکۆڵینەوەیەدا کە لەبارەی دۆسیەی کۆمپانیای (کامبریج ئەنالیتیکا بۆ ڕاویژی سیاسی) ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە، کامبریج توانیویەتی زانیارییەکانی ٨٧ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبوک لە بەرژەوەندیی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپدا بەدەستبهێنێت.

لێکۆڵینەوەکە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ دەستیپێکردووە، کاتێک چەند ڕاپۆرتیک دەریانخست کۆمپانیای کامبریج، زانیاری نهێنی لەبارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە بردووە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردوەتەوە،”تا ئێستا بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبوک ئامادە نەبوون هیچ رونکردنەوەیەک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان بڵاوبکەنەوە، لەئێستاشدا ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس داوای ڕوونکردنەوە دەکەن”.

هەر بەهۆی ئەو ئابڕوچونەوە، کۆمپانیای کامبریج داخراوە کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری سیاسی بەریتانییە، ئەو زانیاریانەی لەڕێگەی راپرسییەکی ناو فەیسبووکەوە لە ٢٠١٦ دەستکەوتووە.

هێشتا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو دەکرێ فەیسبووک لە دادگا تانەی لێبدات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.