Home » ئابوری » بەپەلە.. کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشکرا کرا
مووچە

بەپەلە.. کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشکرا کرا

وا بریارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەستپێبکات و یەکەم وەزارەتیش مووچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە (هیوای کورد)ی راگەیاند، سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەکرێت و یەکەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران لە پێش جەژندا وتیشی: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت بە پێی داهات، بێئەوەی زانیاری لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە ئاشکرا بکات.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە بڕی ٣٧٨ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٥٢٢ ملیار دینار کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی دەنێرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.