Home » هەواڵ » جێهان » زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورکیا روویاندا
تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورکیا

زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورکیا روویاندا

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ كۆگایه‌كی له‌ شاره‌دێی ریحانلی توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه‌ ڕێوشوێنی توندی ته‌ناهی گیراوه‌ته‌به‌ر و تا ئێسته‌یش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ كه‌ناڵی “ئێن تی ڤی” توركی گواستییه‌وه‌، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ گه‌وره‌ و به‌هێز بووه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ هیچ زانیارییه‌ك نییه‌ باس له‌ بوونی كوژراو و بریندار له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بكات، ئه‌مه‌یش به‌ بڕوای ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ جێی دڵخۆشییه‌.

كۆگاكه‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی تێدا بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی زۆر زیاتر بوون و كێشه‌كه‌یش گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، به‌هۆی به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه‌كانیش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كۆگاكه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆیان هێنرانه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی تر دوورخرانه‌وه‌، تا كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌و زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری سوپای توركیا له‌ سنووره‌كانی سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام دوێنێ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتن كه‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ خاكی سووریا له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه‌ بێ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.