Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەسرور بارزانی

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی حەفتا و سێ ساڵەی دامەزرانی پارتییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی یادی حەفتاو سێ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی كوردایەتی و بەرخودان و ساڵڕۆژی لە دایكبوونی سەرۆك و ڕابەرمان مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆك و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەكان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم .

دەشڵێت”هیودارم ئەم بۆنە مەزنە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەستكەوتی گەورەتر و ژیانێكی بەختەوەرتر بۆ گەلەكەمان و ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەكەمان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.