Home » هەواڵ » عێراق » «هەزار و 500 تیرۆریستی داعش لەعیراقدا ماون و سوود لەكێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق وەردەگرن»
چەتەکانی داعش

«هەزار و 500 تیرۆریستی داعش لەعیراقدا ماون و سوود لەكێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق وەردەگرن»

پاش دوو ساڵ لەڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا هێشتا هەزار و 500 داعش لەعیراقدا ماون و سوود لەكێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق وەردەگرن و لەناوچە كێشەلەسەرەكان و چەند شوێنی دیكە چالاكن.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق و یەكێك لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەدر ئاماژەی كردە سەر ئەو داعشانەی كە هێشتا لە عیراقن، و وتی:” هەزار و 500 تیرۆریستی داعش سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە شكستی داعش لە عیراقدا چالاكن و لە نێوان عیراق و سووریا هاتوچۆ دەكەن”.

ناوبراو باسی لەئەوەشكرد، ئەوان لە ناوچە بیابانییەكان بە تایبەتی لە سنوورەكان نێوان عیراق و سووریا و هەروەها كێوەكانی حەمرین و ناوچە كێشە لەسەرەكانی نێوان هەرێم و بەغدان.

دەشڵێت:”داعشییەكان لە كێشەكانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان سەربارەت بە ناوچە كێشە لەسەرەكان كەڵك وەردەگرن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.