Home » هەواڵ » جێهان » کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران لەبارەی سووریا بەڕێوەدەچێت
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران لەبارەی سووریا بەڕێوەدەچێت

وتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاند، لە مانگی ئەیلوول لووتکەی سێقۆڵی نێوان رووسیا و تورکیا و ئیران لە تورکیا دەبەسترێت لەبارەی سووریا.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرێملین) دەنگۆی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی هەریەکە لە رووسیا و تورکیا و ئێرانی پشتڕاستکردەوە و وتی، ”کارەکان لە دواهەمین قۆناغدان. تەنها هەنگاویک ماوە بۆ تەواوکردنی کارەکانی تایبەتی بە دامەزراندنی کۆمیتەی نووسینەوە دەستووری سووریا”.

هاوکات پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کە لووتکەکە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و ئەو راشیگەیاند کە ئامادەکارییەکان بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی ترکیا بەهەمان شێوە لووتکە سێقۆڵییەکەی پشتڕاستکردبووەوە و رایگەیاندبوو کە لە ١١ی مانگی ئەیلوول ئەنجام دەدرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.