Home » هەواڵ » عێراق » یەحیا رەسوڵ: هەر فڕۆكەیەك لەدەرەوەی رەزامەندی عەبدولمەهدی بەسەر ئاسمانی عێراقدا بفڕێت وەك فڕۆكەی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەكەین
یەحیا رەسوڵ

یەحیا رەسوڵ: هەر فڕۆكەیەك لەدەرەوەی رەزامەندی عەبدولمەهدی بەسەر ئاسمانی عێراقدا بفڕێت وەك فڕۆكەی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەكەین

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، عێراق پێویستی بە كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 ی روسییە نییەو هۆشداریشیدا لەوەی هێزە ئەمنییەكان هەر فرۆكەیەك بەئامانج دەگرن ئەگەر بێت‌و بێ رەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەئاسمانی عێراق بفڕێت.

رەسوڵ لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەر فڕۆكەیەك لەدەرەوەی رەزامەندی عەبدولمەهدی بەسەر ئاسمانی عێراقدا بفڕێت وەك فڕۆكەی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.

وتەبێژی فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە فەرمانی عەبدولمەهدی بۆ كورتكردنەوەی رەزامەندیدان لەسەر فرینی فرۆكە لەئاسمانی عێراق لەدەستی سەرۆك وەزیران لەرۆژی دەرچوونییەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ئیتر هەر فڕۆكەیەك بێرەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەئاسمانی عێراقدا بفڕێت بەئامانج دەگیرێت.

ئەو روونیشیكردووەتەوە، عێراق كار لەسەر پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەكەی دەكات، بۆ ئەوەش پێویستی بە كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی  S-400ی روسی هەیە .

رەسوڵ جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەبێت عێراق روو لە بنیاتنانی هاوچەرخترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی بكات، لەبەر ئەوەی لەدوای رووداوەكەی سەربازگەی سەقەر ئەگەری بۆردوومانی ئاسمانی لەئارادایە .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.