Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەلمۆنیتەر: ئیسرائیل (٤٠ ٪ )ی نەوتەكەی لەهەرێمی كوردستان دابین دەكات
نەوتی هەرێمی کوردستان

ئەلمۆنیتەر: ئیسرائیل (٤٠ ٪ )ی نەوتەكەی لەهەرێمی كوردستان دابین دەكات

مالپەڕی ئەلمۆنیتەر ڕایگەیاندوە، ئیسرائیل ( ٤٠ ٪ )ی نەوتی خاوی خۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی تورکیاوە دابین دەکات.

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لەزاری کاربەدەستێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندوە” ئیسرائیل ( ٤٠ ٪ )ی نەوتی خاوی خۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی تورکیاوە دابین دەکات”.

بە گوێرەی هەواڵەکە سەرچاوەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردوە” بە نێوەندگیری تورکیا، لە نێوان ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان بازرگانی نەوت دەکرێت”.

بەپێی هەمان سەرچاوە” ئەو بازرگانییە لەسەر پەیمانی نەوتی خاو و گازی ساڵی ( ٢٠١٣ ) کە لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بەستراوە دەکرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.