Home » هەواڵ » جێهان » ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ قۆڵیی‌ سه‌رۆكانی‌ ئێران، توركیا و ڕووسیا لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت
پۆتین - ئەردۆغان - ڕۆحانی

ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ قۆڵیی‌ سه‌رۆكانی‌ ئێران، توركیا و ڕووسیا لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران كۆببنەوە.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، مژاری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەنقەرە تایبەت دەبێت بە ڕەوشی قەیرانی ئیدلب لە سووریادا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكەدا بگانە ئەنقەرە.

ڕۆحانی بە دەر لە بابەتی سووریا و ئیدلب، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی تاران لەگەڵ هەریەكە لە ڕووسیا و توركیا لەگەڵ سەرۆكانی دوو وڵات تاووتوێدەكات.

بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵ، بابەتی كورد تەوەرێكی دیكەی گفتووگۆی نێوان توركیا و ئێران دەبێت لە كۆبوونەوە دووقۆڵییەكەی ئەنقەرە و تاراندا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.