Home » هەواڵ » کوردستانی » سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم

سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند بریارە سبەی چوارشەممە 11 /9 کاتژمێر 11 ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت .

تەوەرى کۆبوونەوەکانیش بریتین لە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8 ی ئەیلول ئەنجامدرا.

هەروەها گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت .

گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی دەکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.