Home » ئابوری » سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
مووچەی فەرمانبەران

سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

هەر بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، رۆژی یەکشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.