Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆكی پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆكی نێردەی تازەی ئەمەریكا لە عێراق ‌و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێركۆبووە
دیمەنێک لەکۆبوونەوەکە

سەرۆكی پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆكی نێردەی تازەی ئەمەریكا لە عێراق ‌و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێركۆبووە

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات جارێكی دیكە جەختیكردەوە، كە پشتیوانی دیالۆگ دەكە بۆ چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستووری نێوان هەولێرو بەغدا دەكەن.

لەبارەی شەڕی داعشیش مەسعود بارزانی رایگەیاند، ئەگەرچی داعش لەڕووی شەڕی بەرەییەوە شكاوە، بەڵام لەناو نەچوون و خەریكی خۆ ڕێكخستنەوەن. هەروەها تەئكیدی كردەوە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموولایەك، بۆ هەندێك لا هەڕەشەی نزیك‌و بۆ هەندێكی تر هەڕەشەكە دوورمەودایە، ئەو هۆكارانەش داعشیان دروست كرد وەكخۆیان ماون و چارەسەر نەكراون.

قسەكانی سەرۆكی پارتی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ برایان مەكفیتێرز، جێگری سەرۆكی نێردەی تازەی ئەمەریكا لە عێراق‌و ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ تاتوێ كرا، بارودۆخی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و، سەرۆك بارزانی نیگەرانی و تێبینییەكانی خۆی لەسەر بارودۆخ و داهاتووی گەلی كورد لە سووریا بە شاندی میوان ڕاگەیاند، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.