Home » هەواڵ » عێراق » عێراق ،كوێت تۆمه‌تبار ده‌كات
عێراق- كوێت

عێراق ،كوێت تۆمه‌تبار ده‌كات

محه‌مه‌د به‌حر علوم نوێنه‌رى عێراق له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش سكاڵایه‌كى له‌ دژى كوێت دایه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و كوێت به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ تاكلایه‌نه‌ گۆڕانكارى له‌ سنوورى خۆى و عێراق كردووه‌.

 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى ئه‌یلوول ئاشكراى كردووه‌، محه‌مه‌د به‌حر علوم نوێنه‌رى عێراق له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش سكاڵایه‌كى له‌ دژى كوێت داوه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و بۆ نوێنه‌ر و به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یش ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه‌ى روون كردووه‌ته‌وه‌.

 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى باسیان له‌وه‌ كردووه‌، عێراق كوێت به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى كوێت گۆڕانكارى كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ى لایه‌نى عێراقى ئاگادار بكاته‌وه‌.

 ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕیارانه‌یه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ دیاركردنى سنوورى ئه‌م دوو وڵاته‌ دراون.

سه‌رچاوه‌كان دووپاتی ئه‌وه‌شیان كردووه‌ته‌وه‌، له‌م هه‌نگاوه‌ى عێراق مه‌به‌ستیه‌تى سكاڵا و ناڕه‌زاییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر كوێت به‌ به‌ڵگه‌ بكات و له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش تۆماریان بكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.