Home » هەواڵ » جێهان » عەلی باباجان: هاوڵاتیانی توركیا گیرۆدەی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانن
عەلی باباجان

عەلی باباجان: هاوڵاتیانی توركیا گیرۆدەی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانن

پاش ئەحمەد داود ئۆغڵو، كەسایەتییەكی دیاری دیكەی نێو پارتەكەی ئەردۆغان، دواى دەست لە كاركێشانەوەی بە نیازە پارتێكی نوێ دابمەزرێنێت.

عەلی باباجان، كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی “پارتی داد و گەشەپێدان” بوو، لە تەمووزی ئەمساڵدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەو پارتە ڕاگەیاند، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات، بە نیازە لە كۆتایی ئەمساڵدا پارتێك ڕابگەیەنێت و بێتە نێو كێبڕكێكان لە كایەی سیاسی توركیادا و بە دیاریكراوی ڕكابەری پارتەكەی ئەردۆغان دەكات.

باباجان، لە سەروەختی گرتنە دەستی دەسەڵاتی پارتەكەی لە توركیا، پۆستەكانی، وەزیری دەرەوە، ئابووری و پیشەسازی لە دەستدابوو، دواین پۆستیشی جێگری سەرۆك وەزیران بوو .

عەلی باباجان، لە ئێستادا سەرقاڵی ڕێكخستنەوەی بیرۆكەكانییەتی و لە هەوڵدایە پارتێكی سیاسی نوێ لە وڵاتەكەیدا بهێنێتە ئارا و ببێتە ڕكابەری پارتی سەرۆكی وڵاتەكەی.

 باباجان دەڵێت، هاوڵاتیانی توركیا، گیرۆدەی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانن، هەر لە سیاسەتی دەرەوە و رێكخستنەوەی ئابووری، ئەم هۆكارانە وایان كرد دەستبەرداری پارتی دادو گەشەپێدان ببم و یەكێك نەبم لە پەیڕەوانی ئەو سیاسەتە هەڵانەی ڕێڕەویان گرتووە بەرەو ڕووخاندنی توركیا.

 لە ماوەی ڕابردووشدا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا حزبێكی نوێی لە توركیا ڕاگەیاند و لە لێدوانەكانیدا بە توندی ڕەخنەی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا گرت، لەسەر ئەو سیاسەتە تاكڕەوانەی كە لە وڵاتدا پیادەیان دەكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.