Home » هەواڵ » عێراق » كۆمسیۆن: 218 حزبی سیاسی مۆڵەتیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرگرتووە
هەڵبژاردن

كۆمسیۆن: 218 حزبی سیاسی مۆڵەتیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرگرتووە

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد 218 حزب مۆڵەتیان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرگرتووە.

حازم ردێنی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاشكرای كرد: 218 حزبی سیاسی مۆڵەتیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرگرتووە, لەوانە 14 حزبیان نوێن.

ناوبراو ئەوشیرونكردەوە كە 30 لایەنیش خەریكی جێبەجێكردنی رێكارە یاسایییەكان بۆ دروستكردنی حزبی نوێ و كۆتایی ئەم مانگەش كۆتا وادەیە بۆ پێدانی مۆڵەت بە حزبە سیاسیەكان بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانی رۆژی 1ی نیسانی سالڵی داهاتوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.