سەرۆکی حکومەت، خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رادەسپێرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە راسپاردنی خالید سەعید سەلام شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیڕاقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی سەرچاوەکە، فەرمانەکە بەرکارە و لە رۆژی دەرچونییەوە کاری لەسەر دەکرێت.
لەکابینەی نوێی حکومەتدا جگە لە وەزیری وەزارەتەکان، سێ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و دانوستانی هەولێر و بەغدا و کاروباری تورکمانەکان دەستبەکاربون.