Home » هەواڵ » جێهان » ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی عەبدولمەهدی و بن سەلمان
عەبدولمەهدی و بن سەلمان

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی عەبدولمەهدی و بن سەلمان

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، وردەكاریی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان عەبدولمەهدی و محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هەردوولا باسیان لە هەوڵەكانی هەردوو وڵات كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕەكانی نەوت.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، لەلایەن محەمەد بن سەلمان جێشنشینی شاهانەی سعودیەوە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی پێوەكراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەردوولا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، هەماهەنگی و هەوڵەكانی هەردوو وڵات و وڵاتانی تری ڕێكخراوی ئۆپیك و دەرەوەی ڕێكخراوەكەیان تاوتوێ‌ كردووە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕەكانی نەوت و ڕێگرتن لە داڕمانی نرخەكەی”.

پێشتر میدیاكانی سعودیە ئاماژەیان بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی وڵاتەكردبوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی پەیوەندییەكە بخەنەڕوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.