سەرۆك كۆماری عیراق لەدوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی 74هەمینی نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێكی پێشكەشكرد بە زمانی عەرەبی، كۆتایی وتارەكەی بەزمانی دایك (كوردی) پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، لێرەوە سڵاوم بۆ هاووڵاتیان و گەنجەكانمان، بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی ستەمكاری و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و شاڵاوەكانی ئەنفال هەیە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە لە كۆبوونەوەی 74هەمینی نەتەوە یەكگرتووەكان بە كوردی وتی، “سڵاوم بۆ هاووڵاتیان و سڵاوم بۆ گەنجەكانمان، بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیەكانی دكتاتۆریەت لە گۆڕە بەكۆمەڵ و ئەنفالەكان”.
وتیشی، “خەباتتان پیرۆزە بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی ئازاد و خۆشگوزەران و بۆ ئاشتی و ئاسایش”.
جەختیشی كردەوە، بەدیهێنانی ئاوات و هیواكانتان ئەركی سەرشانمانە، ڕێگەمان سەختە، بەڵام بە ویستی نەگۆڕەوە و بە پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەر سەركەوتوو دەبین”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە جەلال تاڵەبانی، یەکەمین سەرۆک کۆماری کورد لە عیراق لە ساڵی 2005 لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێکی وتارەکەی بە زمانی کوردی پێشکەش کرد و کوردستانی بە قەڵای ئازادیخوازان ناوبرد.