ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۸ی ئەیلوولی ۲۰۱۹ لە هەولێر پێشانگایەكی تایبەت بە كەرتی بیناسازی و وەبەرهێنان كرایەوە، بڕیارە تاوەكو ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت.
سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پیشانگای نێودەوڵەتی لهلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند ، ئەمە سێیەمین پێشانگای تایبەتە بە كەرتی بیناسازی و وەبەرهێنان و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت: “لە ۱۰ وڵاتەوە ۱٥۰ كۆمپانیا لەبواری ئەم كەرتە بەشدارن”.
ئاشكراشی كرد، ئامانج لەكردنەوەی پێشانگاكە خستنەڕووی نرخی خانوو و شوقەیە لەهەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیاواز، كە كۆمپانیاكان پڕۆژەیان لێی هەیە تاوەكو هاووڵاتیان ئاشنابن بەنرخی بیناسازی و تایبەتمەندیەكانی.