بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی ئاشکراکرد کە لەماوەی مانگی رابردودا لە سنوری هەرێمی كوردستان رویانداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوى کردوەتەوە، کۆى ئەو بومەلەرزانەى کە لەمانگى ئابدا رویانداوە شوێنەکانیان لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ئێراندا بوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتیشی”لە مانگى ئابدا 165 بومەلەرزە لە هەرێم رویانداوە کە پلەکانیان جیاوازە و لە دو پلەی رێختەرەوە دەستپێدەکەن بۆ پێنج پلەی رێختەر”.
لە راگەیەندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتیەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهێزترین بومەلەرزە لە مانگی ڕابردودا لەناوچە سنورییەکانی هەرێم و ئێران ڕویداوە و گوڕەکەى پێنج پلەی ڕێختەر.