لویس ئینریكی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ جاری دووەم بۆ ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیا گەڕایەوە رەخنەی لەو راهێنەرە گرت كە رایسپاردبوو لە شوێنی خۆی كارەكان بكات.
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەشێوەیەكی فەرمی لویس ئینریكی، بۆ جاری دووەم بە راهێنەر ناساندەوە ئەوەش دوای ئەوە هات كە پێشتر ئەو راهێنەرە بەهۆی نخۆشی كچەكەیەوە دەستبەرداری كارەكەی بوو بوو بۆ ڕۆبێرتۆ مۆرینۆ.
بەڵام دوای ئەوە ئینریكی گەڕایەوە بۆ كارەكەی، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:، راهێنەری پێشوو كە خۆی رایسپاربدوو لە شوێنەكەی كار بكات، بەڵام لە كاتی گەڕانەوەیدا ئامادە نەبوو دەستبەرداری پۆستەكەی بببێت.
ئەو راهێنەرە دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەربڕی وتیشی: ئێمە پێشتر لەگەڵ مۆرینۆ ڕێكەوتبوین بەگەڕانەوەم پۆستەكەم رادەست بكاتەوە.