وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی هەرێم فرۆشتن و مامەڵە پێوەکردنی زەوی ڕوکنی قەدەغەکرد.
بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست هیوای کورد کەوتوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی زەویە ڕوکنەکانی شارەوانی تا کاتێک کە ڕێنمایی نوێ لەبارەی مامەڵە کردن بەو زەویانەوە دەردەچێت.
بڕیارەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمدا دەرچووە و واژۆی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی لەسەرە ئاماژە بەوەدەکات، فرۆشتنی زەویە ڕوکنەکانی موڵکی شارەوانی قەدەغەیە تا دەرچونی ڕێنمایی نوێ.