Home » هەواڵ » کوردستانی » ئامێدی… لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6كەس دەبنە قوربانی
دیمەنێک لەڕووداوەکە

ئامێدی… لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6كەس دەبنە قوربانی

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە نزیك گوندی لاڤە-ی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و 5 ی دیكەش برینداربوون.

ئازاد تەها ، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، ڕایگەیاندووە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23-12-2019 لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە نزیك گوندی لاڤەی شارەدێی دێرەلوك –ی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی 6 هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ڕاشیگەیاندووە ، ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و لاندكرۆزەرێكدا ڕوویداوە، كە بەو هۆیەوە هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.