Home » هەواڵ » عێراق » ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق دیاریكران
لۆگۆی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق

ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق دیاریكران

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی دیاریكرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد لە پرۆسەیەكدا بە تیروپشك ژمارەیەك دادوەری بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دیاریكراون.

ڕونیشیكردەوە هەریەك لە عەباس فەرحان، جەلیل عەدنان خەڵەف، عامر موسا، فەیاز حوسێن یاسین، عەلی ڕەشید و دەوڵەت ئەنعام یاسین محەمەد، فەتاح، محەمەد یاسین بوونە ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

پێشتر بە بڕیاری پەرلەمانی عیراق لەسەر داوای خۆپیشاندەران كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان هەڵوەشێندرایەوە.

لە زۆرینەی هەڵبژاردنەكاندا ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كراوە، كە هۆكاربووە بۆ ساختەكاری و بێلایەنیش نەبووە.

هۆكاری گومانبوون لەكارەكانی كۆمسیۆن دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی كۆمسیۆن كە لە حیزبەكان پێكدەهات، بەتایبەت حیزبە سەرەكییەكان، هەرچەند خۆی بەسەرخۆ حیساب كراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.