ئەنجامی چواردەهەمین خولی كۆبوونەوەكانی ئەستانا لە بارەی قەیرانی سووریا بڵاوكرایەوە.
بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەستانا و پرسی كورد ڕایگەیاند لە سووریا كێشەی كورد نییە، كورد بەشێكە لە مێژووی سووریا.
جەفعەری راشیگەیاند توركیا پابەندی هیچ لە رێككەوتنەكان نەبووە.
كۆبوونەوەكانی ئەستانا حكومی خۆسەری لەسووریا ڕەتكردووەتەوە و جەختیكردووە لەسەر یەكپارچەیی و سەروەری خاكی سووریا.
ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە كە چەند جارێك بەرپرسانی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داوای گفتووگۆیان لە حكومەتی دیمەشق كردووە بۆ رێككەوتن لەسەر ئایندەی ڕۆژئاوا، بەڵام حكومەتی سووریا بوونی ئیدارەی كوردی لەوێ ڕەتدەكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ هێزەكانی سووپای سووریا ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم فۆڕیان لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆنترۆڵ كرد بەپێی رێككەوتنی توركیا و ڕوسیا.