وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، توانیویانە لە پارێزگای زیقار هەزار هەلی كار بۆ خەڵكی پارێزگاكە دابین بكەن.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە لە كۆبوونەوەی سامر غەزبان وەزیری نەوت و پارێزگاری زیقاردا باسی ئەو بابەتە كراوە و وەزیری نەوت تەئكیدی كردووەتەوە، كە لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی نەوت و كەرتی گشتییەوە هەزار هەلی كاری دیكەیان دەستبەركردووە بۆ خەڵكی پارێزگاكە.
دابینكردنی ئەو هەلی كارانە دوای نزیكەی دوو مانگ دێت لە خۆپیشاندانی بەردەوامی خەڵكی پارێزگاكە بۆ دەستبەركردنی هەلی كار و نەهێشتنی گەندەڵی.