Home » هەواڵ » جێهان » كریستینا كۆخ ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆمار کرد
كریستینا كۆخ

كریستینا كۆخ ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆمار کرد

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى “سپۆتنیك”ـى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كریستینا كۆخ كه‌شتیوانى ئاسمانى له‌ ده‌زگاى ناسا، ماوه‌ى 289 رۆژه‌ له‌ بۆشایى ئاسمان ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستى ژنان به‌ ژماره‌ى پێوانه‌یى داده‌نرێت.

ماڵپه‌ڕى سپۆتنیك روونى كردووه‌ته‌وه‌، كرستینا ماوه‌ى 289 رۆژه‌ له‌ بۆشایى ئاسمانه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار كردووه‌، چونكه‌ پێشتر بیگى ویستۆن 288 رۆژ له‌ ئاسمان ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و كاته‌ى دێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وى 320 رۆژ ته‌واو ده‌كات

جگه‌ له‌مه‌یش بڕیاره‌ كرستینا كۆخ له‌ مانگى شوبات بگاته‌وه‌ سه‌ر زه‌وى لێره‌، ئه‌و كاته‌ رۆژه‌كانى گه‌یشته‌كه‌ى ده‌بێت به‌ 328 رۆژ، به‌ڵام هێشتا ناتوانێ ئاستى پیاوان تێپه‌ڕ بكات، چونكه‌ سكۆت كیلى پێشتر 340 رۆژ له‌ بۆشایى ئاسمان ماوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ رووسییه‌كه‌ ده‌ڵێ كرستینا چه‌ندان گه‌ڕانى ترى له‌ وێستگه‌ى ئاسمانى ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى بڵاو بكاته‌وه‌.

 ماڵپه‌ڕى “CNN” لێدوانێكى كرستینا كۆخى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازێ  ده‌ستكه‌وته‌كانى ببنه‌ ئیلهامبه‌خش بۆ كه‌سانى تر، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى ئه‌وه‌یش ده‌دات جارێكى تر هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تر تۆمار بكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.