فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، ئامادەین پێشوازی لەسەرجەم ئاوارە سووریاییەكانی دەرەوەی وڵات بكەین تا چارەسەركردنی قەیرانی سووریا.
مەزڵووم كۆبانێ بە كەناڵی سكاینیوزی ڕاگەیاند، توركیا بووە بەهۆی پشتیوانی و فراوانخوازییەكانی داعش.
ڕاشیگەیاند، توركیا پرۆسەی كۆچپێكردن و پاكتاوی ڕەگەزی لە ناوچەكانی باكوری سووریادا ئەنجام دەدات لە دژی گەلی كورد لەوێ.
دەشڵێت “توركیا هەوڵ دەدات خاكی سووریا داگیر بكات و باكوری سووریا بخاتە پاڵ خۆی”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ڕوسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هەیە.
لەبارەی ئەنجامی گفتووگۆكان لەگەڵ دیمەشق كۆبانێ دەڵێت “حكومەتی سووریا تا ئێستا دوورە لە قەبوڵكردنی داواكارییەكانمان و چارەسەری كێشەكان و نەكراوەتەوە بەڕووماندا”.